tg-me.com/CHARANWS/11364
Last Update:
شەکرە یاخود نەخۆشی شەکرە مەبەست لێی ڕوودانی کۆنیشانەیەکە کە دەرەنجامی بەرزی گلوکۆزە لە خوێندا و بەهۆی کەمی (ڕێژەیی یاخود ڕەها) ی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دێتە ئاراوە. گلوکۆز (جۆرێکی شەکرە لەخوێندا)، لە دوای خواردن ئەو بڕە شەکرەی دەگاتە ناو خوێن، هەڵدەمژرێت و دواتر دەگوازرێتەوە ناو خانەکان بەهاوکاری هۆرمۆنی ئەنسۆلین. هاوکات لە کاتی زیادەی شەکردا جگەر شەکر پاشەکەوت دەکات و لە شێوەی گلایکۆجیندا دەیپارێزێت و لەکاتی پێویستدا دەیگۆڕێتەوە بۆ شەکر، بۆ نموونە؛ بۆ ماوەیەک خواردنت نەخواردوە لێرەدا ڕێژەی گلوکۆز کەم دەکات لە خوێندا و وەک وەڵام دەرەوەیەک بۆ ئەم گۆڕانکارییە جگەر گلایکۆجینی پارێزراو دەگۆڕێت بۆ شەکر تا ڕێژەی شەکر بگەڕێنێتەوە باری ئاسایی. گلوکۆز لەوپەڕی بایەخدایە و سەرچاوەیەکی گرنگی وزەیە بۆ خانەکانی لاشە کە پێکهێنەری ماسولکە و شانەکانن هەروەها سەرچاوەی سەرەکییە بۆ وزە لە مێشکدا
هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرە:
1- ناڕێکی لە بەرهەم هێنانی ئەنسۆلین کە % 10 ی خەڵک توشیان دەبێت .
2-شەکرەی دووگیانی کە %2 ی ئافرەتانی دووگیان توشیان دەبێت ، بە پارێز و و هەندێ جار بە ئەنسۆلین چارەسەر دەکرێت .
3- خراپ کارکردنی ئەنسولین کە %90ی خەڵکی توشیان دەبێت .
جۆرەکانی شەکرەو چارەسەرەكانی:
جۆری یەکەمی شەکرە : ئەم جۆرە بۆماوەییە یاخود بەهۆی کەمی بەرگری لەش لە ناو منداڵ و نەوجەواناندا ڕوودەدات ، چارەسەری بە ئەنسۆلین دەبێت (بە پێی ڕێنمایی پزیشک).
جۆری دووەمی شەکرە : بەهۆی جگەرە کێشان و قەڵەوی و وەرزش نەکردن و کەمی جووڵەوە بەساڵاچووان زیاتر توشی ئەم جۆرە دەبن ، چارەسەری بە پارێز و ئەنسۆلین و دەرمانی پزیشکی دەبێت ئەمەش بەهەمان شێوە لە ژێر چاودێری پزیشکدا دەبێت.
توشبووانی نەخۆشی شەکرە پێویستە بە باشی لە حاڵەتەکەیان تێبگەن و رێنماییەکانی پزیشک رەچاوبکەن، بە پێچەوانەوە دەنا نەخۆشییەکە کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستییان دەبێت
BY Medical group
Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 280
Share with your friend now:
tg-me.com/CHARANWS/11364